Bible Selection
Ahîda Nû
Mizgîniyê 1998

Peyxama Yûhenna 7

1

فریشته‌یه‌كی دیكه‌شم بینی له‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وت مۆری خودای زیندووی پێ‌بوو، به‌ ده‌نگێكی به‌رز بانگی چوار فریشته‌كه‌ی كرد كه‌ پێیان درابوو زیان به‌ زه‌وی و ده‌ریا بگه‌یه‌نن، وتی:

2

(زیان به‌ زه‌وی و ده‌ریا و دره‌خت مه‌گه‌یه‌نن تاكو نێوچه‌وانی به‌نده‌كانی خودامان مۆر ده‌كه‌ین.)

3

گوێم له‌ ژماره‌ی مۆركراوان بوو كه‌ سه‌د و چل و چوار هه‌زار بوون، له‌ هه‌موو هۆزه‌كانی نه‌وه‌ی ئسیرائیل بوون.

4

له‌ هۆزی یه‌هودا دوازده‌ هه‌زار مۆركراو،له‌ هۆزی ڕه‌ئوبێن دوازده‌ هه‌زار،له‌ هۆزی گاد دوازده‌ هه‌زار،

5

له‌ هۆزی ئه‌شیر دوازده‌ هه‌زار،له‌ هۆزی نه‌فتالی دوازده‌ هه‌زار،له‌ هۆزی مه‌نه‌سا دوازده‌ هه‌زار،

6

له‌ هۆزی شیمۆن دوازده‌ هه‌زار،له‌ هۆزی لێڤی دوازده‌ هه‌زار،له‌ هۆزی یه‌ساكر دوازده‌ هه‌زار،

7

له‌ هۆزی زه‌بولون دوازده‌ هه‌زار،له‌ هۆزی یوسف دوازده‌ هه‌زار،له‌ هۆزی بنیامین دوازده‌ هه‌زار مۆركراو.

8

پاش ئه‌مه‌ سه‌یرم كرد حه‌شاماتێكم بینی كه‌س ناتوانێت بیژمێرێت له‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و هۆز و گه‌ل و زمانێك، له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ و به‌رخه‌كه‌ ڕاوه‌ستابوون، جلی سپییان له‌به‌ردا بوو و لقه‌ دارخورمایان به‌ده‌سته‌وه‌ گرتبوو،

9

به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواریان ده‌كرد و ده‌یان‌ووت:(ڕزگاری هی خودامانه‌،كه‌ له‌سه‌ر ته‌خت دانیشتووه‌ وبۆ به‌رخه‌كه‌یه‌.)

10

هه‌موو فریشته‌كان له‌ ده‌وری ته‌خته‌كه‌ ڕاوه‌ستابوون، پیره‌كان و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌، له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ به‌ ڕوودا كه‌وتن و كڕنۆشیان بۆ خودا برد،

11

ده‌یان‌ووت:(ئامین!ستایش و شكۆ و دانایی وسوپاس و ڕێز و هێز و توانابۆ خودامانه‌، تاهه‌تایه‌!ئامین!)

12

دوایی یه‌كێك له‌ پیره‌كان لێی پرسیم: (ئه‌م سپی پۆشانه‌ كێن و له‌كوێوه‌ هاتوون؟)

13

منیش پێم وت: (گه‌وره‌م، تۆ ده‌زانیت.)پێی‌ووتم: (ئه‌مانه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ ته‌نگانه‌ گه‌وره‌كه‌وه‌ هاتوون و جله‌كانیان به‌ خوێنی به‌رخه‌كه‌ شۆردووه‌ و سپی كردووه‌.

14

بۆیه‌له‌به‌رده‌م ته‌ختی خودادان وشه‌و و ڕۆژ له‌ په‌رستگاكه‌ی خزمه‌تی ده‌كه‌ن ودانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌ش به‌ چادر دایان ده‌پۆشێت.

15

ئیتر نه‌ برسی ده‌بن و نه‌ تینوو،نه‌ هه‌تاو لێیان ده‌دات و نه‌ گه‌رمی سووتێنه‌ر.

16

چونكه‌ به‌رخه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی ته‌خته‌كه‌ شوانه‌تییان ده‌كات وبه‌ره‌و كانییه‌كانی ئاوی ژیانیان ده‌بات،خوداش هه‌موو فرمێسكه‌كانی چاویان ده‌سڕێته‌وه‌.)

Kurdish Bible 1998
Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®