Bible Selection
Ahîda Nû
Mizgîniyê 1998

Peyxama Yûhenna 6

1

سه‌یرم كرد ئه‌سپێكی سپیم بینی، سواره‌كه‌ی كه‌وانێكی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو و تاجێكی درابووێ، به‌ سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ ده‌رچوو تاكو سه‌ربكه‌وێت.

2

كاتێ به‌رخه‌كه‌ مۆری دووه‌می كرده‌وه‌، گوێم له‌ بوونه‌وه‌ری دووه‌م بوو وتی: (وه‌ره‌!)

3

ئه‌سپێكی دیكه‌ی سووری دره‌وشاوه‌ ده‌رچوو، سواره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێی درابوو ئاشتی له‌ زه‌وی‌دا هه‌ڵبگرێت تاكو خه‌ڵك یه‌كتری بكوژن. هه‌روه‌ها شمشێرێكی گه‌وره‌ی درابووێ.

4

كاتێ به‌رخه‌كه‌ مۆری سێیه‌می كرده‌وه‌، گوێم لێ‌بوو بوونه‌وه‌ری سێیه‌م وتی: (وه‌ره‌!) سه‌یرم كرد، ئه‌سپێكی ڕه‌شم بینی، سواره‌كه‌ی ته‌رازوویه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو.

5

گوێم لێ‌بوو ده‌نگێك له‌ناوه‌ڕاستی چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ ده‌یووت: (یه‌ك ڕبه‌ گه‌نم به‌ دینارێك، سێ ڕبه‌ جۆ به‌ دینارێك، به‌ڵام زیان به‌ ڕۆن و شه‌رابه‌كه‌ مه‌گه‌یه‌نه‌.)

6

كاتێ مۆری چواره‌می كرده‌وه‌، گوێم له‌ ده‌نگی بوونه‌وه‌ری چواره‌م بوو وتی: (وه‌ره‌!)

7

سه‌یرم كرد، ئه‌سپێكی زه‌ردباوم بینی، سواره‌كه‌ی ناوی مردن بوو، جیهانی مردووان دوای كه‌وتبوو. ده‌سه‌ڵاتیان درابووێ چاره‌گی زه‌وی به‌ شمشێر و برسیێتی و ده‌رد بكوژن، هه‌روه‌ها به‌ دڕنده‌ كێویه‌كانی زه‌وی.

8

كاتێ مۆری پێنجه‌می كرده‌وه‌، له‌ ژێر قوربانگادا ڕۆحی ئه‌وانه‌م بینی كه‌ له‌به‌ر وشه‌ی خودا و له‌به‌ر ئه‌و شایه‌تییه‌ی له‌لایان بوو كوژرا بوون.

9

به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواریان كرد و وتیان: (ئه‌ی خوداوه‌ندی پیرۆز و ڕاست، هه‌تا كه‌ی حوكمیان ناده‌یت و تۆڵه‌ی خوێنی ئێمه‌ له‌ دانیشتووانی زه‌وی ناستێنیت؟)

10

جا هه‌ریه‌كه‌یان جلێكی سپییان درایێ و پێیان وترا ماوه‌یه‌ك بحه‌سێنه‌وه‌، تاكو به‌نده‌ هاوكاره‌كان و خوشك و براكانیان كه‌ وه‌ك ئه‌وان ده‌كوژرێن ته‌واو ده‌بن.

11

سه‌یرم كرد كه‌ مۆری شه‌شه‌می كرده‌وه‌، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره‌ ڕووی‌دا و خۆر وه‌ك به‌رگی ماته‌م ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕا، مانگیش وه‌ك خوێن سوور هه‌ڵگه‌ڕا،

12

ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان كه‌وتنه‌ زه‌وی، وه‌ك دارهه‌نجیر كاتێ بایه‌كی توند ده‌یهه‌ژێنێت، به‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌وێت.

13

ئاسمان وه‌ك پێچراو كه‌رت بوو، هیچ چیا و دوورگه‌یه‌ك له‌ شوێنی خۆی نه‌ما.

14

پاشایانی زه‌وی و گه‌وره‌كان و سوپاسالاره‌كان و ده‌وڵه‌مه‌ندان و به‌هێزان و هه‌موو كۆیله‌ و ئازادێك، خۆیان له‌ ئه‌شكه‌وت و تاشه‌به‌ردی چیا حه‌شار دا،

15

به‌ چیا و به‌ردیان ده‌ووت: (بكه‌ونه‌ سه‌رمان تاكو له‌ڕووی دانیشتووی سه‌ر ته‌خت و تووڕه‌یی به‌رخه‌كه‌ بمانشارنه‌وه‌!

16

چونكه‌ ڕۆژی تووڕه‌بوونه‌ گه‌وره‌كه‌ی هاتووه‌ و كێ ده‌توانێت خۆی ڕابگرێت؟)

Kurdish Bible 1998
Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®