Bible Selection
Ahîda Nû
Mizgîniyê 1998

1 Yûhenna 1

1

ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بوو، ئه‌وه‌ی گوێمان لێی‌بوو، ئه‌وه‌ی به‌ چاوی خۆمان بینیمان، ئه‌وه‌ی ته‌ماشامان كرد و ده‌ستمان پێی كه‌وت، سه‌باره‌ت به‌ وشه‌ی ژیان -

2

ژیانه‌كه‌ ده‌ركه‌وت، ژیانی تاهه‌تاییمان بینی و شایه‌تی ده‌ده‌ین و بۆتانی ڕاده‌گه‌یێنین، ئه‌وه‌ی له‌لای باوكه‌كه‌ بوو و بۆمان ده‌ركه‌وت -

3

ئه‌وه‌ی بینیمان و بیستمان پێتانی ڕاده‌گه‌یێنین، تاكو ئێوه‌ش له‌گه‌ڵمان هاوبه‌شیتان هه‌بێت. هاوبه‌شی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ باوك و كوڕه‌كه‌یه‌تی، عیسای مه‌سیح.

4

ئه‌مانه‌ ده‌نووسین تاكو خۆشیمان ته‌واو بێت.

5

ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌یامه‌یه‌ كه‌ له‌ومان بیست و پێتانی ڕاده‌گه‌یێنین: خودا ڕووناكییه‌، هیچ تاریكی تێدا نییه‌.

6

ئه‌گه‌ر بڵێین هاوبه‌شیمان له‌گه‌ڵی‌دا هه‌یه‌ و به‌ تاریكی‌دا بڕۆین، ئه‌وا درۆ ده‌كه‌ین و ڕاست ناكه‌ین،

7

به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ڕووناكی‌دا بڕۆین، وه‌ك ئه‌و له‌ ڕووناكی دایه‌، ئه‌وا له‌گه‌ڵ یه‌كتری هاوبه‌شیمان هه‌یه‌ و خوێنی عیسای كوڕه‌كه‌ی له‌ هه‌موو گوناهێك پاكمان ده‌كاته‌وه‌.

8

ئه‌گه‌ر بڵێین گوناهمان نییه‌، ئه‌وا خۆمان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنین و ڕاستی له‌ ئێمه‌دا نییه‌.

9

ئه‌گه‌ر دانمان به‌ گوناهه‌كانمان نا، ئه‌وا دڵسۆز و دادپه‌روه‌ره‌، ته‌نانه‌ت له‌ گوناهه‌كانمان خۆش ده‌بێت و له‌ هه‌موو ناڕه‌واییه‌ك پاكمان ده‌كاته‌وه‌.

10

ئه‌گه‌ر بڵێین گوناهمان نه‌كردووه‌، ئه‌وا به‌ درۆزنی داده‌نێین و وشه‌كه‌ی له‌ ئێمه‌دا نییه‌.

Kurdish Bible 1998
Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®