Bible Selection
Ahîda Nû
Mizgîniyê 1998

1 Petrûs 5

1

داوا له‌و پیرانه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌ ناوتانن، وه‌ك پیرێكی هاوڕێ، شایه‌تی ئازاره‌كانی مه‌سیح و هاوبه‌شی ئه‌و شكۆیه‌ی وا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ:

2

ئه‌و مێگه‌له‌ی خودا بله‌وه‌ڕێنن كه‌ له‌نێوانتان دایه‌، وه‌ك چاودێر خزمه‌ت بكه‌ن، نه‌ك به‌ ناچاری، به‌ڵكو به‌ ویسته‌وه‌ به‌گوێره‌ی خودا، نه‌ك بۆ ده‌ست‌كه‌وتی شه‌رمه‌زاری، به‌ڵكو به‌ چاڵاكییه‌وه‌،

3

خۆتان مه‌سه‌پێنن به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی دراونه‌ته‌ ده‌ستتان، به‌ڵكو ببنه‌ نموونه‌ بۆ مێگه‌ل.

4

كاتێكیش سه‌رۆكی شوانان ده‌رده‌كه‌وێ، تاجی شكۆ وه‌رده‌گرن كه‌ كاڵ نابێته‌وه‌.

5

ئه‌ی لاوه‌كان، به‌ هه‌مان شێوه‌ ملكه‌چی پیران بن، هه‌مووتان ڕۆح‌سووكی له‌به‌ربكه‌ن بۆ یه‌كتری، چونكه‌:{خودا به‌رهه‌ڵستی لووتبه‌رزه‌كان ده‌كات،به‌ڵام نیعمه‌ت ده‌داته‌ ڕۆح‌سووكه‌كان.}

6

بۆیه‌ له‌ ژێر ده‌ستی به‌ توانای خودا ڕۆح‌سووك بن، تاكو له‌ كاتی خۆی‌دا به‌رزتان بكاته‌وه‌.

7

هه‌موو خه‌مێكتان بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و، چونكه‌ ئه‌و بایه‌ختان پێ ده‌دات.

8

چاوكراوه‌ بن و ئێشك بگرن، شه‌یتانی دوژمنتان وه‌ك شێرێكی به‌ نه‌ڕه‌نه‌ڕ ده‌سووڕێته‌وه‌، ده‌گه‌ڕێ به‌دوای یه‌كێك تا بیخوات.

9

به‌ربه‌ره‌كانێی بكه‌ن، چه‌سپاو بن له‌ باوه‌ڕ، بزانن خوشك و براكانیشتان له‌ جیهان‌دا هه‌مان ئازار ده‌چێژن.

10

خودای هه‌موو نیعمه‌تێك، ئه‌وه‌ی بانگی كردوون بۆ شكۆیه‌ تاهه‌تاییه‌كه‌ی له‌ عیسای مه‌سیح‌دا، كه‌ تۆزێك ئازارتان چێژت، خۆی ته‌واوكارتانه‌ و ده‌تانچه‌سپێنێت و به‌هێزتان ده‌كات و بناغه‌تان داده‌نێت.

11

تاهه‌تایه‌ هێز بۆ ئه‌وه‌. ئامین

12

به‌هۆی سیلا، كه‌ به‌ برای دڵسۆزی ده‌زانم، به‌ كورتی بۆم نووسین، هانتان ده‌ده‌م و شایه‌تی ده‌ده‌م، ئه‌مه‌ نیعمه‌ته‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خودایه‌. تیای‌دا بچه‌سپێن.

13

ئه‌وه‌ی له‌ بابل وه‌ك ئێوه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌، سڵاوتان لێ‌ده‌كات، هه‌روه‌ها مه‌رقۆسی ڕۆڵه‌م.

14

به‌ ماچی خۆشه‌ویستی سڵاو له‌ یه‌كتری بكه‌ن. ئاشتی بۆ هه‌مووتان بێت، ئێوه‌ی له‌ مه‌سیح‌دان.

Kurdish Bible 1998
Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®