A A A A A
Mizgîniyê 1998

1 Petrûs 3

1

  ئه‌ی ژنه‌كان، به‌ هه‌مان شێوه‌ ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیان گوێڕایه‌ڵی وشه‌كه‌ش نه‌بوون، ئه‌وا ژنه‌كان بێ وشه‌ به‌ ڕه‌وشتیان ده‌یانبه‌نه‌وه‌،

2

  كاتێ خواترسی و ڕه‌وشتی پاكتان ببینن.

3

  با ڕازاوه‌ییتان ده‌ره‌كی نه‌بێت، له‌ ئه‌گریجه‌ی پرچ و زێڕ به‌خۆوه‌كردن و جلی باش له‌به‌ركردن،

4

  به‌ڵكو له‌ناو دڵتان شاراوه‌ و له‌ناونه‌چوو بێ، ڕازاندنه‌وه‌ی ڕۆحێكی نه‌رم و هێمن، ئه‌وه‌ی له‌لای خودا گرانبه‌هایه‌.

5

  چونكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ژنه‌ پیرۆزه‌كان له‌ كۆن‌دا، كه‌ هیوایان به‌ خودا بوو، خۆیان ده‌ڕازانده‌وه‌، ملكه‌چی مێرده‌كانیان ده‌بوون،

6

  وه‌ك سارا گوێڕایه‌ڵی ئیبراهیم بوو، به‌ گه‌وره‌ بانگی ده‌كرد. ئێوه‌ش بوونه‌ته‌ كچی ئه‌و، ئه‌گه‌ر چاكه‌ بكه‌ن و له‌ شتێك نه‌ترسن.

7

  به‌ هه‌مان شێوه‌، مێرده‌كان، به‌ هه‌ستیاری له‌گه‌ڵ ژنه‌كانتان نیشته‌جێ بن وه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌فرێكی مێیینه‌ی لاوازتر، ڕێزیان بگرن كه‌ هاومیراتی نیعمه‌تی ژیانن له‌گه‌ڵتان، تاكو نوێژه‌كانتان كۆسپی تێ‌نه‌كه‌وێت.

8

  له‌ كۆتایی‌دا، هه‌مووتان یه‌ك بیروڕاتان هه‌بێ، هاوسۆزبن و خۆشه‌ویستی برایانه‌تان هه‌بێ، میهره‌بان و ڕۆح‌سووك بن.

9

  خراپه‌ به‌ خراپه‌ مه‌ده‌نه‌وه‌، نه‌ جنێویش به‌ جنێو، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ داوای به‌ره‌كه‌ت بكه‌ن، چونكه‌ بۆ ئه‌مه‌ بانگ‌كراون، تاكو ببنه‌ میراتگری به‌ره‌كه‌ت.

10

  چونكه‌{ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ژیانی خۆش‌بووێ وڕۆژانی باش ببینێت،با زمانی له‌ خراپه‌ بپارێزێت ولێوه‌كانی له‌ فێڵبازی.

11

  با له‌ خراپه‌ لابدات و چاكه‌ بكات،با به‌دوای ئاشتی‌دا بگه‌ڕێت و كۆششی بۆ بكات.

12

  چونكه‌ چاوانی خوداوه‌ند له‌سه‌ر ڕاستودروستانه‌ وگوێی له‌ پاڕانه‌وه‌كانیان ڕاگرتووه‌.به‌ڵام ڕووی خوداوه‌ند دژی خراپه‌كارانه‌.}

13

  كێ ئازارتان ده‌دات ئه‌گه‌ر بۆ چاكه‌ دڵگه‌رم بن؟

14

  به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ڕاستودروستی ئازارتان چێژت، ئه‌وا خۆزگه‌ به‌ ئێوه‌. {له‌وه‌ش مه‌ترسن كه‌ ئه‌وان لێی ده‌ترسن، مه‌تۆقن.}

15

  به‌ڵكو مه‌سیح وه‌ك خوداوه‌ند له‌ دڵتان‌دا ته‌رخان بكه‌ن، هه‌رده‌م ئاماده‌بن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێك سه‌باره‌ت به‌م هیوایه‌ی له‌ ئێوه‌ دایه‌ بپرسێ، به‌ڵام به‌ دڵنه‌رمی و ڕێزه‌وه‌.

16

  هه‌روه‌ها ویژدانێكی باشتان هه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی بوختان به‌ سه‌ربورده‌ باشه‌كانتان ده‌كه‌ن له‌ مه‌سیح‌دا شه‌رمه‌زار بن له‌ قسه‌كانیان.

17

  چونكه‌ باشتره‌، ئه‌گه‌ر خواستی خودا بێت، له‌به‌ر چاكه‌كاری ئازار بدرێن، نه‌ك خراپه‌كاری.

18

  چونكه‌ مه‌سیح ته‌نها جارێك له‌به‌ر گوناه‌ ئازار درا، بێ‌تاوان له‌ پێناوی تاوانباران، تاكو له‌ خودامان نزیك بكاته‌وه‌. جه‌سته‌ی مراندووه‌ به‌ڵام به‌ ڕۆحی پیرۆز زیندووه‌،

19

  به‌مه‌ش چوو و بۆ ڕۆحه‌ زیندانییه‌كان جاڕی دا.

20

  ئه‌وانه‌ی له‌ كۆن‌دا یاخی بوون، كاتێ خودا له‌ ڕۆژانی نوح‌دا به‌ پشوودرێژییه‌وه‌ چاوه‌ڕوان بوو، كه‌ كه‌شتییه‌كه‌ ئاماده‌ ده‌كرا، كه‌وا كه‌م كه‌سێكی تێدابوو، واتا هه‌شت كه‌س، به‌ ئاو ڕزگار بوون.

21

  ئه‌مه‌ش هێمای له‌ئاوهه‌ڵكێشانه‌ كه‌ ئێستا ڕزگارتان ده‌كات - نه‌ك سڕینه‌وه‌ی پیسی جه‌سته‌، به‌ڵكو به‌ڵێنی ویژدانێكی باش بۆ خودا - به‌ هه‌ڵستانه‌وه‌ی عیسای مه‌سیح،

22

  ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان ڕۆیشت و له‌ ده‌سته‌ڕاستی خودا دانیشت، فریشته‌ و ده‌سه‌ڵاتدار و هێزه‌كان ملكه‌چن بۆی.

Kurdish Bible 1998
Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®