Ahîda Nû
Mizgîniyê 1998
← 4

2 Tîmotêyos 5

6 →
1

چونكه‌ هه‌ر سه‌رۆك كاهینێك له‌نێو خه‌ڵك هه‌ڵبژێردراوه‌، وه‌ك نوێنه‌ری خه‌ڵك له‌ كاروباری خودا ده‌ستنیشان كراوه‌، تاكو دیاری و قوربانی گوناه‌ پێشكه‌ش بكات.

2

ده‌توانێ له‌گه‌ڵ نه‌زان و چه‌واشه‌ كراوان دڵنه‌رم بێت، چونكه‌ خۆشی به‌ لاوازی ده‌وردراوه‌.

3

له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ وه‌ك پێویسته‌ له‌ پێناوی گوناهه‌كانی خه‌ڵك قوربانی گوناه‌ بكات، ئاواش له‌ پێناوی گوناهه‌كانی خۆی.

4

كه‌سیش ئه‌م ڕێزه‌ بۆ خۆی وه‌رناگرێت، به‌ڵكو له‌ خوداوه‌ بانگ‌كراوه‌، هه‌روه‌ك هاڕونیش.

5

به‌ هه‌مان شێوه‌، مه‌سیح خۆی شكۆدار نه‌كرد تاكو ببێته‌ سه‌رۆك كاهین، به‌ڵكو خودا پێی فه‌رموو:{تۆ كوڕی منی،من ئه‌مڕۆ بوومه‌ باوكت.}

6

وه‌ك له‌ شوێنێكی دیكه‌ش ده‌فه‌رمووێ:{تاهه‌تایه‌ تۆ كاهینیت،له‌ پله‌ی مه‌لكیسادق.}

7

عیسا له‌ ڕۆژانی جه‌سته‌ی خۆی‌دا، نوێژ و پاڕانه‌وه‌ی به‌ هاواری توند و فرمێسكه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد، بۆ توانادار تا له‌ مردن ڕزگاری بكات، ئیتر له‌به‌ر خواترسییه‌كه‌ی گوێی لێ گیرا.

8

هه‌رچه‌نده‌ كوڕییه‌تی، له‌و ئازارانه‌ی چێژتی فێری گوێڕایه‌ڵی بوو،

9

كه‌ ته‌واو كرا، بووه‌ سه‌رچاوه‌ی ڕزگاری تاهه‌تایی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی ده‌بن.

10

ئیتر له‌لای خوداشه‌وه‌ به‌ سه‌رۆك كاهین ناونرا، له‌ پله‌ی مه‌لكیسادق.

11

له‌ باره‌ی ئه‌مه‌وه‌ قسه‌مان زۆره‌، به‌ڵام ڕوونكردنه‌وه‌ی گرانه‌، چونكه‌ گوێتان گران بووه‌.

12

ده‌بووایه‌ له‌به‌ر كاته‌كه‌ ببوونایه‌ته‌ مامۆستا، به‌ڵكو پێویستتانه‌ یه‌كێك بنه‌مایه‌كانی سه‌ره‌تای وشه‌ی خوداتان فێر بكاته‌وه‌. واتان لێ هاتووه‌ پێویستتان به‌ شیر بێت نه‌ك خۆراكی پته‌و.

13

چونكه‌ هه‌ر یه‌كێك شیره‌خۆره‌ بێت ئه‌وا كه‌مزانه‌ له‌ وشه‌ی ڕاستودروستی، چونكه‌ ساوایه‌.

14

به‌ڵام خۆراكی پته‌و بۆ پێگه‌یشتووانه‌، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی مه‌شق هه‌سته‌كانیان له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی چاكه‌ و خراپه‌ ڕاهاتووه‌.

Kurdish Bible 1998
Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®