Ahîda Nû
Mizgîniyê 1998
← 4

Galatiyan 5

6 →
1

بۆ ئازادی مه‌سیح ئازادی كردین. بۆیه‌ چه‌سپاو بن و جارێكی دیكه‌ ملكه‌چی نیری كۆیلایه‌تی مه‌بن.

2

ئاگاداربن، من پۆڵۆسم پێتان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ڕێ‌بده‌ن خه‌ته‌نه‌ بكرێن ئه‌وا مه‌سیح هیچ سوودێكی بۆتان نابێت!

3

دیسان شایه‌تی ده‌ده‌م، هه‌ر مرۆڤێك ڕێ‌بدات خه‌ته‌نه‌ بكرێت، ده‌بێت كار به‌ هه‌موو شه‌ریعه‌ت بكات.

4

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌تانه‌وێت به‌ شه‌ریعه‌ت بێ‌تاوان بكرێن، ئه‌وا له‌ مه‌سیح جیا بوونه‌وه‌، له‌ نیعمه‌تی خودا كه‌وتن.

5

چونكه‌ ئێمه‌ به‌هۆی ڕۆحی پیرۆز، به‌ باوه‌ڕ، چاوه‌ڕێی هیوای ڕاستودروستین.

6

چونكه‌ له‌ عیسای مه‌سیح‌دا خه‌ته‌نه‌كردن و خه‌ته‌نه‌ نه‌كردن سوودیان نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به‌ خۆشه‌ویستی كارده‌كات.

7

باش ڕاتان ده‌كرد. كێ ڕێی لێ گرتن تاكو گوێڕایه‌ڵی ڕاستی نه‌بن؟

8

ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه‌ نییه‌ كه‌ بانگتان ده‌كات.

9

(هه‌ویرترشێكی بچووك، هه‌موو هه‌ویره‌كه‌ هه‌ڵدێنێت.)

10

به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌ من له‌ خوداوه‌نده‌وه‌ دڵنیام كه‌وا كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ بیرناكه‌نه‌وه‌. جا ئه‌وه‌ی بتانشێوێنێ حوكمی خۆی وه‌رده‌گرێت، هه‌ر چ كه‌سێك بێت.

11

به‌ڵام خوشكان، برایان، ئه‌گه‌ر تا ئێستا من خه‌ته‌نه‌كردن ڕاده‌گه‌یێنم، ئیتر بۆچی تا ئێستا ده‌چه‌وسێمه‌وه‌؟ كه‌واته‌ كۆسپی خاچ لادراوه‌.

12

خۆزگه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌تانشێوێنن، بخه‌سێندرێن.

13

خوشك و برایانم، ئێوه‌ بۆ ئازادی بانگ‌كراون، به‌ڵام ئازادی مه‌قۆزنه‌وه‌ بۆ جه‌سته‌، به‌ڵكو به‌ خۆشه‌ویستی خزمه‌تی یه‌كتری بكه‌ن.

14

چونكه‌ ته‌ورات هه‌مووی له‌ یه‌ك ڕاسپارده‌دا دێته‌ دی: {نزیكه‌كه‌ت وه‌ك خۆت خۆش‌بووێ.}

15

ئه‌گه‌ر په‌لاماری یه‌كتری بده‌ن و یه‌كتری بخۆن، ئاگاداربن یه‌كتری له‌ناونه‌به‌ن.

16

پێتان ده‌ڵێم: به‌ ڕۆحی پیرۆز بژین، ئاره‌زووی جه‌سته‌ تێر مه‌كه‌ن.

17

چونكه‌ ئاره‌زووی جه‌سته‌ دژی ڕۆحه‌كه‌یه‌، ڕۆحه‌كه‌ش دژی جه‌سته‌یه‌. هه‌ریه‌كه‌یان به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌وی دیكه‌ ده‌كات، تاكو ئه‌وه‌ نه‌كه‌ن كه‌ ده‌تانه‌وێت.

18

به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌ ڕۆحه‌كه‌ بهاژورێن، ئه‌وا له‌ ژێر سایه‌ی شه‌ریعه‌ت‌دا نین.

19

ئێستا كرداره‌كانی جه‌سته‌ ڕوونه‌، ئه‌ویش: داوێنپیسی، گڵاوی، به‌ڕه‌ڵایی،

20

بت‌په‌رستی، جادووگه‌ری، دوژمنایه‌تی، یاخیبوون، دڵپیسی، تووڕه‌بوون، خۆپه‌رستی، دووبه‌ره‌كی، ناكۆكی،

21

چاوپیسی، سه‌رخۆشی، ڕابواردن، شتی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌مانه‌، ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌، وه‌ك پێشتر ئاگادارم كردوونه‌ته‌وه‌: ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه‌ ده‌كه‌ن نابنه‌ میراتگری شانشینی خودا.

22

به‌ڵام به‌روبوومی ڕۆحه‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌: خۆشه‌ویستی، خۆشی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاكه‌، دڵسۆزی،

23

دڵنه‌رمی و خۆڕاگرتن. شه‌ریعه‌ت نییه‌ دژی ئه‌مانه‌ بێت.

24

به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هی عیسای مه‌سیحن جه‌سته‌یان له‌گه‌ڵ حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیان له‌ خاچ داوه‌.

25

ئه‌گه‌ر به‌ ڕۆحی پیرۆز بژین، با هه‌نگاوه‌كانی ڕۆحه‌كه‌ش بپارێزین.

26

با له‌خۆبایی نه‌بین، یه‌كتری تووڕه‌ نه‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ یه‌كتری چاوپیس نه‌بین.

Kurdish Bible 1998
Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®