Ahîda Nû
Mizgîniyê 1998
← 2

2 Korîntiyan 3

4 →
1

ئایا دیسان ده‌ست به‌ سه‌لماندنی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه‌؟ ئایا وه‌ك هه‌ندێك كه‌س، پێویستیمان به‌ ڕاسپارده‌نامه‌یه‌ بۆ ئێوه‌ یان له‌ ئێوه‌وه‌؟

2

ئێوه‌ نامه‌ی ئێمه‌ن، كه‌ له‌ دڵمان‌دا نووسراوه‌، كه‌وا هه‌موو خه‌ڵك ده‌یخوێننه‌وه‌ و ده‌یزانن.

3

ئێوه‌ ده‌ركه‌وتن نامه‌ی مه‌سیحن، كه‌ ئێمه‌ خزمه‌تمان كردووه‌، به‌ مه‌ره‌كه‌ب نه‌نووسراوه‌ به‌ڵكو به‌ ڕۆحی خودای زیندوو، نه‌ك له‌سه‌ر ته‌خته‌ی به‌ردین، به‌ڵكو له‌سه‌ر ته‌خته‌ دڵی مرۆڤ.

4

به‌هۆی مه‌سیح متمانه‌ی ئاوامان به‌ خودا هه‌یه‌.

5

نه‌ك به‌ خۆمان لێهاتوو بین تاكو بیر بكه‌ینه‌وه‌ هی خۆمان بێت، به‌ڵكو لێهاتووییمان له‌ خوداوه‌یه‌.

6

ئه‌وه‌ی لێهاتووی كردین تاكو ببینه‌ خزمه‌تكاری په‌یمانی نوێ - ئه‌وه‌ی پیت نییه‌ به‌ڵكو ڕۆحی پیرۆزه‌ - چونكه‌ پیت ده‌كوژێت، به‌ڵام ڕۆحه‌كه‌ ژیان ده‌دات.

7

ئه‌گه‌ر خزمه‌تی مردن كه‌ به‌ پیت له‌ به‌رد هه‌ڵكه‌ندراوه‌ به‌ شكۆوه‌ هاتبێت، ته‌نانه‌ت نه‌وه‌ی ئیسرائیل نه‌یانتوانی ته‌ماشای ڕووی موسا بكه‌ن، له‌به‌ر شكۆی ڕووی كه‌ فه‌وتاوه‌،

8

ئیتر چه‌ند زیاتر خزمه‌تی ڕۆحی پیرۆز شكۆدارتر ده‌بێت؟

9

چونكه‌ ئه‌گه‌ر خزمه‌تی تاوانباركردن شكۆمه‌ندی بێت، ئاخۆ ده‌بێ خزمه‌تی بێتاوانكردن چه‌ند زیاتر له‌ شكۆمه‌ندی‌دا بێت؟

10

شكۆداركراویش له‌ به‌راورد به‌ شكۆی له‌ ڕادده‌به‌ده‌ر شكۆی نه‌ماوه‌.

11

چونكه‌ ئه‌گه‌ر فه‌وتاو له‌ شكۆمه‌ندی‌دا بێت، ئه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه‌ چه‌ند زیاتر له‌ شكۆمه‌ندی‌دا ده‌بێت!

12

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیوایه‌كی ئاوامان هه‌یه‌، زۆر ئازایانه‌ ده‌جوڵێینه‌وه‌،

13

نه‌ك وه‌كو موسا كه‌ پێچه‌ی له‌سه‌ر ڕووی داده‌نا تاكو نه‌وه‌ی ئیسرائیل ته‌ماشای كۆتایی شكۆی فه‌وتاو نه‌كه‌ن.

14

به‌ڵكو مێشكیان ڕه‌ق بووه‌، چونكه‌ تاكو ئه‌مڕۆش، كاتێ په‌یمانی كۆن ده‌خوێندرێته‌وه‌ هه‌مان پێچه‌ ماوه‌ و لانه‌دراوه‌، چونكه‌ ته‌نها له‌ مه‌سیح‌دا پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌.

15

به‌ڵام تاكو ئه‌مڕۆ كاتێ ته‌وراتی موسا ده‌خوێندرێته‌وه‌ پێچه‌ له‌سه‌ر دڵیان دانراوه‌.

16

به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك بۆ خوداوه‌ند گه‌ڕایه‌وه‌، ئه‌وا پێچه‌كه‌ لاده‌چێت.

17

چونكه‌ خوداوه‌ند ڕۆحه‌كه‌یه‌‌، هه‌روه‌ها ڕۆحی خوداوه‌ند له‌كوێ بێت، ئازادی له‌وێیه‌.

18

هه‌موومان به‌ ڕوویه‌كی ئاشكرا وه‌ك ئاوێنه‌ وێنه‌دانه‌وه‌ی شكۆی خودا ده‌ده‌ینه‌وه‌، له‌ شكۆیه‌ك بۆ شكۆیه‌ك بۆ هه‌مان وێنه‌ ده‌گۆڕدرێین، ئه‌وه‌ش له‌ خوداوه‌نده‌وه‌یه‌ كه‌ ڕۆحه‌كه‌یه‌.

Kurdish Bible 1998
Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®