Ahîda Nû
Mizgîniyê 1998
← 16

1 Korîntiyan 1

2 →
1

پۆڵۆس، بانگكراو به‌ نێردراوی عیسای مه‌سیح له‌سه‌ر خواستی خودا، هه‌روه‌ها سۆستانیسی برا،

2

بۆ كڵێسای خودا له‌ كۆرنسۆس، پیرۆزكراوان له‌ عیسای مه‌سیح‌دا، بانگكراون بۆ پیرۆزبوون له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌موو شوێنێك‌دا به‌ ناوی خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیح ده‌پاڕێنه‌وه‌، خوداوه‌ندی ئه‌وان و ئێمه‌ش:

3

نیعمه‌ت و ئاشتی له‌ خودای باوكمان و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌نده‌وه‌ له‌گه‌ڵتان بێت.

4

سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌ هه‌رده‌م سوپاسی خودام ده‌كه‌م، بۆ ئه‌و نیعمه‌ته‌ی خودا كه‌ له‌ عیسای مه‌سیح‌دا پێتان دراوه‌،

5

له‌ودا له‌ هه‌موو شتێك ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، له‌ هه‌موو قسه‌ و زانینێك،

6

وه‌ك شایه‌تی مه‌سیح له‌ ئێوه‌دا چه‌سپا،

7

ته‌نانه‌ت له‌ هیچ به‌هره‌یه‌ك كه‌موكوڕیتان نییه‌، به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی ئاشكراكردنی خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیحن.

8

ئه‌وه‌ی تا كۆتایی ده‌تانچه‌سپێنێت، تاكو له‌ ڕۆژی خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیح‌دا بێ گله‌یی بن.

9

خودا دڵسۆزه‌، ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه‌ بۆ هاوبه‌شی كردنی كوڕه‌كه‌ی بانگكراون، عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان.

10

خوشكان و برایان، به‌ ناوی خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیح لێتان ده‌پاڕێمه‌وه‌ كه‌ هه‌مووتان یه‌ك قسه‌ بن، ناكۆكی له‌نێوانتان‌دا نه‌بێت، به‌ڵكو له‌ یه‌ك مێشك و یه‌ك بیردا یه‌كگرتوو بن.

11

ئه‌ی برایانم، چونكه‌ ماڵی خلۆیی هه‌واڵیان دامێ ناكۆكی له‌نێوانتان‌دا هه‌یه‌.

12

مه‌به‌ستم ئه‌مه‌یه‌: یه‌كێكتان ده‌ڵێت: (من هی پۆڵۆسم)، یه‌كێكی دیكه‌: (من هی ئه‌پۆلۆسم)، یان (من هی په‌ترۆسم)، یان (من هی مه‌سیحم.)

13

ئایا مه‌سیح به‌ش كراوه‌؟ یان پۆڵۆس له‌ پێناوتان‌دا له‌ خاچ دراوه‌؟ یان به‌ ناوی پۆڵۆس له‌ئاوهه‌ڵكێشران؟

14

سوپاس بۆ خودا كه‌ستانم له‌ ئاو هه‌ڵنه‌كێشا، كریسپۆس و گایۆس نه‌بێت،

15

نه‌وه‌ك یه‌كێك بڵێت به‌ ناوی منه‌وه‌ له‌ئاوهه‌ڵكێشراوه‌. (

16

هه‌روه‌ها خێزانی ستیفاناسم له‌ئاوهه‌ڵكێشاوه‌، جگه‌ له‌مانه‌ نازانم كه‌سی دیكه‌م له‌ئاوهه‌ڵكێشابێت.)

17

چونكه‌ مه‌سیح نه‌یناردووم بۆ له‌ئاوهه‌ڵكێشان، به‌ڵكو بۆ موژده‌دان، ئه‌مه‌ش نه‌ك به‌ قسه‌ی دانایی، نه‌بادا هێزی خاچی مه‌سیح پووچه‌ڵ بێته‌وه‌.

18

چونكه‌ وشه‌ی خاچ بۆ له‌ناوچووان گێلایه‌تییه‌، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی ڕزگاربووان هێزی خودایه‌.

19

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسراوه‌:{دانایی داناكان له‌ناوده‌به‌م،تێگه‌یشتنی تێگه‌یشتووان به‌لاوه‌ ده‌نێم.}

20

كوا دانا؟ كوا مالم؟ كوا كه‌سی به‌ ده‌م‌وزاری ئه‌م ڕۆژگاره‌؟ ئایا خودا دانایی ئه‌م جیهانه‌ی نه‌كردۆ‌ته‌ گێلایه‌تی؟

21

چونكه‌ كه‌ جیهان له‌ دانایی خودادا خودایان به‌ دانایی نه‌ناسی، خودا پێی خۆشبوو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان‌هێناوه‌ به‌ گێلایه‌تی په‌یامی جاڕدراو ڕزگاریان بكات.

22

چونكه‌ جوله‌كه‌ داوای نیشانه‌ ده‌كه‌ن و یۆنانی هه‌وڵی دانایی ده‌ده‌ن،

23

به‌ڵام ئێمه‌ مه‌سیحی له‌خاچ‌دراو جاڕده‌ده‌ین، بۆ جوله‌كه‌ كۆسپه‌ و بۆ نه‌ته‌وه‌كان گێلایه‌تییه‌،

24

به‌ڵام بۆ بانگكراوان، جوله‌كه‌ و یۆنانی، مه‌سیح هێزی خودا و دانایی خودایه‌.

25

چونكه‌ گێلایه‌تی خودا له‌ مرۆڤ داناتره‌، لاوازی خودا له‌ مرۆڤ به‌هێزتره‌.

26

جا خوشك و برایان، بڕواننه‌ بانگكردنه‌كه‌تان، به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ زۆرتان دانا نه‌بوون، زۆرتان توانادار نه‌بوون، زۆرتان ماقوڵ نه‌بوون.

27

خوداش گێله‌كانی جیهانی هه‌ڵبژارد تاكو داناكان شه‌رمه‌زار بكات، خودا لاوازی جیهانی هه‌ڵبژارد تاكو به‌هێزه‌كان شه‌رمه‌زار بكات.

28

خودا پایه‌نزمه‌كانی جیهان و ڕق لێبۆه‌وه‌ و شته‌ نه‌بووه‌كانی هه‌ڵبژارد، بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی شته‌ هه‌بووه‌كان،

29

تاكو هیچ مرۆڤێك له‌به‌رده‌م خودا شانازی نه‌كات.

30

به‌ڵام ئێوه‌ به‌هۆی ئه‌و له‌ عیسای مه‌سیح‌دان، ئه‌وه‌ی له‌ خوداوه‌ بۆمان بووه‌ دانایی و ڕاستودروستی، پیرۆزكردن و كڕینه‌وه‌.

31

تاكو وه‌ك نووسراوه‌: {ئه‌وه‌ی شانازی ده‌كات، با شانازی به‌ خوداوه‌ند بكات.}

Kurdish Bible 1998
Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®