Bible Selection
|
|
|
|
Ahîda Nû
|
|
|
|
Mizgîniyê 1998
|
|
|
|
1 |
كاتێ لێیان جیابووینه‌وه، به ده‌ریادا ڕێك به‌ره‌و كووس ڕۆیشتین. ڕۆژی پاشتر بۆ ڕودس له‌وێشه‌وه بۆ په‌تارا. |
2 |
له‌وێ كه‌شتییه‌كمان بینی ده‌چووه فینیكیا، سواربووین و ڕۆیشتین. |
3 |
ئینجا قوبرسمان بینی و به‌لای چه‌پدا به‌جێمان هێشت، به‌ره‌و سوریا ده‌چووین و گه‌یشتینه سور، چونكه كه‌شتییه‌كه باره‌كه‌ی له‌وێ داده‌گرت. |
4 |
له‌وێ قوتابییه‌كانمان دۆزییه‌وه و حه‌وت ڕۆژ ماینه‌وه، به ڕۆحی پیرۆز تكایان له پۆڵۆس ده‌كرد نه‌چێته ئۆرشه‌لیم. |
5 |
كاتێ ماوه‌مان ته‌واو بوو، ده‌رچووین و به‌ڕێكه‌وتین، هه‌موویان تاكو ده‌ره‌وه‌ی شار به ژن و منداڵیانه‌وه له‌گه‌ڵمان هاتن. له كه‌ناره‌كه چۆكمان دادا و نوێژمان كرد. |
6 |
پاشان ماڵئاواییمان له یه‌كتری كرد و سواری كه‌شتییه‌كه بووین، ئه‌وانیش گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانیان. |
7 |
كه له سوره‌وه گه‌شته‌كه‌مان كۆتایی پێ هات، گه‌یشتینه پتولمایس، سڵاومان له برایان كرد و ڕۆژێك له‌لایان ماینه‌وه. |
8 |
بۆ به‌یانی هاتینه قه‌یسه‌رییه و چووینه ماڵی فیلیپۆسی موژده‌گه‌ر، كه یه‌كێكه له حه‌وته‌كه، له‌لای ماینه‌وه. |
9 |
ئه‌م چوار كچی پاكیزه‌ی هه‌بوو پێشبینییان ده‌كرد. |
10 |
كه چه‌ندین ڕۆژ ماینه‌وه، پێغه‌مبه‌رێك به ناوی ئاگابۆس له یه‌هودیاوه هات. |
11 |
هاته لامان و پشتێنه‌كه‌ی پۆڵۆسی برد، ده‌ست و پێی خۆی به‌سته‌وه و وتی: (رۆحی پیرۆز ئه‌مه ده‌فه‌رمووێ: "خاوه‌نی ئه‌م پشتێنه، جوله‌كه ئاوا له ئۆرشه‌لیم ده‌یبه‌ستنه‌وه و ده‌یده‌نه ده‌ست نه‌ته‌وان.") |
12 |
كاتێ ئه‌مه‌مان بیست، ئێمه و دانیشتووانی ئه‌وێ، لێی پاڕاینه‌وه نه‌چێته ئۆرشه‌لیم. |
13 |
به‌ڵام پۆڵۆس وتی: (چیتانه، ده‌گریێن و دڵم ده‌شكێنن؟ ئاماده‌م نه‌ك ته‌نها به‌ند بكرێم، به‌ڵكو بۆ ناوی عیسای خوداوه‌ند له ئۆرشه‌لیم بشمرم.) |
14 |
كه قه‌ناعه‌تی نه‌هات، بێده‌نگ بووین و وتمان: (با به خواستی خوداوه‌ند بێت.) |
15 |
دوای ئه‌و ڕۆژانه ئاماده‌كاریمان كرد و چووینه ئۆرشه‌لیم. |
16 |
هه‌ندێك قوتابی قه‌یسه‌رییه‌ش له‌گه‌ڵمان هاتن و ئێمه‌یان برده لای مه‌ناسۆن، كه قوبرسییه و قوتابییه‌كی كۆنه، تاكو له‌لای بمێنینه‌وه. |
17 |
كاتێ گه‌یشتینه ئۆرشه‌لیم، برایان به خۆشییه‌وه پێشوازییان لێكردین. |
18 |
ڕۆژێك دواتر پۆڵۆس له‌گه‌ڵمان هاته لای یاقوب، هه‌موو پیرانیش ئاماده‌بوون. |
19 |
پۆڵۆس سڵاوی لێ‌كردن و یه‌ك به یه‌كی ئه‌وه‌ی پێ ڕاگه‌یاندن كه خودا له‌نێو نهتهواندا به‌هۆی خزمه‌ته‌كه‌ی كردی. |
20 |
كه گوێیان لێ‌بوو، خودایان شكۆدار كرد و پێیان وت: (برا تۆ ده‌بینیت به هه‌زاران هه‌ن له‌ناو جوله‌كه‌دا باوهڕیانهێناوه و هه‌موو دڵگه‌رمی ته‌وراتن. |
21 |
وایان بیستووه كه تۆ هه‌موو ئه‌و جوله‌كانه‌ی له‌نێو نهتهواندان فێری هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كه‌یت له مو‌سا و پێیان ده‌ڵێی منداڵانیان خه‌ته‌نه نه‌كه‌ن و به‌گوێره‌ی نه‌ریت نه‌ژین. |
22 |
كه‌واته چی بكرێت؟ بێگومان ده‌بیستن كه تۆ هاتوویت، |
23 |
جا ئه‌وه بكه كه پێت ده‌ڵێین: چوار پیاومان له‌لایه نه‌زریان له‌سه‌ره، |
24 |
بیانبه و له‌گه‌ڵیان خۆت پاكبكهوه و نرخی سه‌رتاشینه‌كه‌یان بۆ بده، ئه‌وسا هه‌موو ده‌زانن ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی تۆ پێیانووتراوه ڕاست نییه، تۆش به پاراستنی ته‌ورات ده‌ڕۆیت. |
25 |
ده‌رباره‌ی نه‌ته‌وانیش كه باوهڕیانهێناوه، نامه‌یه‌كمان ناردووه و فه‌رمانمان كرد خۆیان له قوربانی بت و له خوێن، له گۆشتی ئاژه‌ڵی خنكێندراو و له داوێنپیسی بپارێزن.) |
26 |
بۆ به‌یانی پۆڵۆس پیاوه‌كانی برد و له‌گه‌ڵیان خۆی پاك كرده‌وه، چووه ناو په‌رستگا تاكو تێبینی بدات بۆ كۆتایی هاتنی ڕۆژانی پاكبوونه‌وه، تاكو له جیاتی هه‌ر یه‌كێكیان قوربانییه‌كه‌ی بكات. |
27 |
كاتێ خه‌ریك بوو حه‌وت ڕۆژه‌كه ته‌واو بێت، جوله‌كه‌ی ئاسیا له‌ناو په‌رستگا بینییان، جا هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌یان جۆش‌دا و گرتییان، |
28 |
هاواریان ده‌كرد: (خه‌ڵكی ئیسرائیل فریابكه‌ون! ئه‌مه ئه‌و پیاوه‌یه كه له هه‌موو شوێنێك دژ به گه‌ل و ته‌ورات و ئه‌م شوێنه هه‌موو خه‌ڵك فێرده‌كات، ته‌نانه‌ت یۆنانیشی هێناوته په‌رستگا و ئه‌م شوێنه پیرۆزه‌ی گڵاو كرد!) |
29 |
چونكه تروفیمۆسی خه‌ڵكی ئه‌فه‌سۆسییان له شاره‌كه‌دا له‌گه‌ڵی بینیبوو، وایانزانی پۆڵۆس له‌گه‌ڵ خۆی هێناویه‌تییه په‌رستگا. |
30 |
ئینجا هه‌موو شاره‌كه وروژا، خه‌ڵكه‌كه به‌یه‌كه‌وه ڕژان و پۆڵۆسیان گرت، ڕایانكێشایه ده‌ره‌وه‌ی په‌رستگا و یه‌كسه‌ر ده‌رگاكان داخران. |
31 |
كاتێ هه‌وڵی كوشتن‌یان ده‌دا، هه‌واڵ به فه‌رمانده‌ی هێز درا كه هه‌موو ئۆرشه‌لیم شڵه‌ژاوه. |
32 |
یه‌كسه‌ر سه‌رباز و سه‌رپه‌لی برد و ڕایكرده لایان. كه فه‌رمانده و سه‌ربازه‌كانیان بینی له لێدانی پۆڵۆس وه‌ستان. |
33 |
ئیتر فه‌رمانده‌كه نزیكبۆوه و گرتی، فه‌رمانی دا به دوو زنجیر بیبه‌ستنه‌وه، ئینجا پرسیاری كرد ئاخۆ كێیه و چی كردووه. |
34 |
به‌ڵام له‌ناو خه‌ڵكه‌كه هه‌ندێك هاواری شتێكی دیكه‌یان ده‌كرد. جا به‌هۆی ئاژاوه نه‌یتوانی ڕاستییه‌كه بزانێت، فه‌رمانی دا ببردرێته سه‌ربازگه. |
35 |
كاتێ له‌سه‌ر قاڵدرمه‌كان بوو، له‌به‌ر تووندوتیژی خه‌ڵكه‌كه سه‌رباز هه‌ڵیانگرت. |
36 |
چونكه كۆمه‌ڵی خه‌ڵك دوای كه‌وتبوون و هاواریان ده‌كرد: (له ناوی ببه!) |
37 |
خه‌ریك بوو پۆڵۆس بچێته سه‌ربازگاكه، به فه‌رمانده‌كه‌ی وت: (ده‌توانم شتێكت پێ بڵێم؟) وتی: (یۆنانی ده‌زانیت؟ |
38 |
تۆ پیاوه میسرییه‌كه نیت ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شۆڕشێكی هه‌ڵگیرساند و به چوار هه‌زار بكوژه‌وه به‌ره‌و بیابان ده‌رچوو؟) |
39 |
پۆڵۆس وتی: (من جوله‌كه‌م، خه‌ڵكی ته‌رسۆسی كیلیكیا، هاوڵاتی شارێكی بچووك نیم. داوات لێ ده‌كه‌م ڕێگام بده‌ی قسه بۆ خه‌ڵكه‌كه بكه‌م.) |
40 |
ئیتر ڕێگای دا، پۆڵۆس له‌سه‌ر قاڵدرمه‌كان ڕاوه‌ستا، به ده‌ست ئاماژه‌ی بۆ خه‌ڵكه‌كه كرد. كاتێ بێده‌نگ بوون، به زمانی عیبری قسه‌ی بۆ كردن و وتی: |
Kurdish Bible 1998 |
Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc.® |