Bible Selection
Ahîda Nû
Mizgîniyê 1998

Yûhenna 8

1

به‌ڵام عیسا چووه‌ كێوی زه‌یتوون.

2

له‌ به‌ره‌به‌یان‌دا گه‌ڕایه‌وه‌ په‌رستگا، هه‌موو خه‌ڵك هاتنه‌ لای و ئه‌ویش دانیشت و فێری ده‌كردن.

3

مالمه‌كان و فه‌ریسییه‌كان ژنێكیان هێنا كه‌ له‌ كاتی داوێنپیسی‌دا گیرابوو، له‌ ناوه‌راست‌دا ڕایانگرت،

4

پێیان وت: (مامۆستا، ئه‌م ژنه‌ له‌ داوێنپیسی‌كردن‌دا گیراوه‌.

5

موساش له‌ ته‌ورات‌دا فه‌رمانی پێ كردووین ژنی ئاوا به‌ردباران بكرێت. تۆ چی ده‌ڵێی؟)

6

ئه‌مه‌یان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی وت، تاكو شتێكیان هه‌بێت سكاڵای لێ بكه‌ن.به‌ڵام عیسا خۆی چه‌مانده‌وه‌ و به‌ په‌نجه‌ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ینووسی.

7

كاتێ به‌رده‌وام بوون له‌ پرسیاركردن، هه‌ڵستاوه‌ و پێی فه‌رموون: (كامه‌تان بێ گوناهه‌ با یه‌كه‌م بێت به‌ردێكی تێ‌بگرێ.)

8

دیسان خۆی چه‌مانده‌وه‌ و له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ینووسی.

9

ئه‌وانه‌ی گوێیان لێ‌بوو، یه‌ك له‌دوای یه‌ك ڕۆیشتن، ده‌ستپێك له‌ پیرانه‌وه‌. ئه‌وسا عیسا به‌ ته‌نها مایه‌وه‌، ژنه‌كه‌ش له‌ناوه‌ڕاست.

10

عیسا ڕاست‌بۆوه‌ و پێی فه‌رموو: (خانم، ئه‌وانه‌ چییان لێ‌هات؟ كه‌س تاوانباری نه‌كردوویت؟)

11

وتی: (كه‌س، گه‌وره‌م.)

12

دیسان عیسا قسه‌ی بۆ كردن و فه‌رمووی: (منم ڕووناكی جیهان. ئه‌وه‌ی دوام بكه‌وێت هه‌رگیز به‌ تاریكی‌دا ناڕوات، به‌ڵكو ڕووناكی ژیانی ده‌بێت.)

13

جا فه‌ریسییه‌كان پێیان وت: (تۆ شایه‌تی بۆ خۆت ده‌ده‌یت. شایه‌تییه‌كه‌ت ڕاست نییه‌.)

14

عیساش پێی فه‌رموون: (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر من شایه‌تی بۆ خۆم بده‌م، شایه‌تییه‌كه‌م ڕاسته‌، چونكه‌ ده‌زانم له‌كوێوه‌ هاتووم و بۆ كوێ ده‌ڕۆم. به‌ڵام ئێوه‌ نازانن له‌كوێوه‌ هاتووم یان بۆ كوێ ده‌چم.

15

ئێوه‌ به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ حوكم ده‌ده‌ن، من كه‌س حوكم ناده‌م.

16

ئه‌گه‌ر حوكمیش بده‌م حوكمدانه‌كه‌م ڕاسته‌، چونكه‌ به‌ ته‌نها نیم، به‌ڵكو من و باوكین، ئه‌وه‌ی ناردوومی.

17

له‌ ته‌وراتی ئێوه‌ش‌دا نووسراوه‌ كه‌ شایه‌تی دوو كه‌س ڕاسته‌.

18

منم شایه‌تی بۆ خۆم ده‌ده‌م، باوكه‌كه‌ش كه‌ ناردوومی شایه‌تیم بۆ ده‌دات.)

19

ئه‌وسا پێیان وت: (باوكت له‌كوێیه‌؟)عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (نه‌ من ده‌ناسن و نه‌ باوكیشم. ئه‌گه‌ر منتان بناسیبووایه‌ باوكی منیشتان ده‌ناسی.)

20

ئه‌م قسانه‌ی له‌ خه‌زێنه‌دا فه‌رموو، كاتێ له‌ په‌رستگا خه‌ڵكی فێرده‌كرد، كه‌سیش نه‌یگرت، چونكه‌ هێشتا كاتی نه‌هاتبوو.

21

ئینجا عیسا پێی فه‌رموونه‌وه‌: (من ده‌ڕۆم و داوام ده‌كه‌ن، له‌ناو گوناهه‌كانتان ده‌مرن. ئێوه‌ ناتوانن بێنه‌ ئه‌و شوێنه‌ی من بۆی ده‌چم.)

22

جوله‌كه‌ ده‌یان‌ووت: (ئایا خۆی ده‌كوژێت؟ چونكه‌ ده‌ڵێ: "ئێوه‌ ناتوانن بێنه‌ ئه‌و شوێنه‌ی من بۆی ده‌چم.")

23

ئیتر پێی فه‌رموون: (ئێوه‌ هی خواره‌وه‌ن، من هی سه‌ره‌وه‌م. ئێوه‌ هی ئه‌م جیهانه‌ن، من هی ئه‌م جیهانه‌ نیم.

24

بۆیه‌ پێم وتن: له‌ناو گوناهه‌كانتان ده‌مرن، چونكه‌ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنن من ئه‌وم، له‌ناو گوناهه‌كانتان ده‌مرن.)

25

پێیان وت: (تۆ كێیت؟)عیسا پێی فه‌رموون: (ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پێم وتوون.

26

زۆر شتم له‌سه‌رتان هه‌یه‌ بیڵێم و حوكمی پێ بده‌م. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناردوومی ڕاستگۆیه‌، هه‌رچیم له‌و بیستووه‌ به‌ جیهانی ده‌ڵێم.)

27

ئه‌وان تێ‌نه‌گه‌یشتن كه‌ باسی باوكه‌كه‌یان بۆ ده‌كات.

28

بۆیه‌ عیسا پێی فه‌رموون: (كاتێ كوڕی مرۆڤتان به‌رزكرده‌وه‌، ئه‌وسا ده‌زانن من ئه‌وم و له‌ خۆمه‌وه‌ هیچ ناكه‌م، به‌ڵكو وه‌ك باوكه‌كه‌ فێری كردووم قسه‌ ده‌كه‌م.

29

ئه‌وه‌ی ناردوومی له‌گه‌ڵم دایه‌ و به‌ ته‌نها به‌جێی نه‌هێشتووم، چونكه‌ من هه‌میشه‌ به‌گوێره‌ی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و ده‌كه‌م.)

30

كاتێ ئه‌م قسانه‌ی ده‌كرد، زۆر كه‌س باوه‌ڕیان پێی هێنا.

31

ئه‌وسا عیسا به‌و جوله‌كانه‌ی فه‌رموو كه‌ باوه‌ڕیان پێی هێنابوو: (ئه‌گه‌ر له‌ وشه‌كه‌م‌دا جێگیربن، ئه‌وا به‌ ڕاستی قوتابی منن و

32

ڕاستی ده‌ناسن، ڕاستیش ئازادتان ده‌كات.)

33

وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (ئێمه‌ نه‌وه‌ی ئیبراهیمین، هه‌رگیز كۆیله‌ی كه‌س نه‌بووینه‌. ئیتر چۆن ده‌فه‌رمووی: "ئازاد ده‌بن"؟)

34

عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (ڕاستی ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم، هه‌ر كه‌سێك گوناه‌ بكات كۆیله‌ی گوناهه‌.

35

كۆیله‌ تاهه‌تایه‌ له‌ ماڵ نامێنێته‌وه‌، به‌ڵام كوڕ تاهه‌تایه‌ ده‌مێنێته‌وه‌.

36

ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌ ئازادی كردن، ئه‌وا به‌ ڕاستی ئازاد ده‌بن.

37

ده‌زانم له‌ نه‌وه‌ی ئیبراهیمن. به‌ڵام هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن، چونكه‌ وشه‌كه‌م له‌ ئێوه‌دا جێگه‌ی نییه‌.

38

چیم له‌لای باوكم بینیوه‌ ده‌یڵێم، ئێوه‌ش چیتان له‌ باوكتانه‌وه‌ بیستووه‌ ده‌یكه‌ن.)

39

وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (باوكمان ئیبراهیمه‌.)عیساش پێی فه‌رموون: (ئه‌گه‌ر كوڕی ئیبراهیم بوونایه‌، كرداره‌كانی ئیبراهیمتان ده‌كرد.

40

به‌ڵام ئێستا هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن، چونكه‌ من ئه‌و كه‌سه‌م ئه‌و ڕاستییه‌ی له‌ خوداوه‌ بیستم پێم وتن. ئه‌مه‌ش ئیبراهیم نه‌یكردووه‌.

41

ئێوه‌ كرداره‌كانی باوكتان ده‌كه‌ن.)

42

عیسا پێی فه‌رموون: (ئه‌گه‌ر خودا باوكتان بووایه‌، منتان خۆش‌ده‌ویست، چونكه‌ له‌ خوداوه‌ ده‌رچووم و هاتووم. له‌ خۆمه‌وه‌ نه‌هاتووم، به‌ڵكو ئه‌و ناردوومی.

43

بۆچی له‌ قسه‌كانم تێ‌ناگه‌ن؟ چونكه‌ ناتوانن گوێ له‌ وشه‌كه‌م بگرن.

44

ئێوه‌ له‌ ئیبلیسی باوكتانن، ده‌تانه‌وێت به‌ ئاره‌زووه‌كانی باوكتان بكه‌ن. ئه‌و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بكوژ بووه‌، له‌ ڕاستی‌دا نه‌چه‌سپا، چونكه‌ ڕاستی له‌ودا نییه‌. كاتێكیش درۆ ده‌كات، باسی شتی خۆی ده‌كات، چونكه‌ درۆزنه‌ و باوكی درۆیه‌.

45

به‌ڵام چونكه‌ ڕاستی ده‌ڵێم باوه‌ڕم پێ ناكه‌ن!

46

كامه‌تان ده‌توانێت گوناهێكم له‌سه‌ر بسه‌لمێنێ؟ جا ئه‌گه‌ر ڕاستی ده‌ڵێم، بۆچی باوه‌ڕم پێ ناكه‌ن؟

47

ئه‌وه‌ی له‌ خوداوه‌یه‌، گوێ له‌ وته‌ی خودا ده‌گرێت. بۆیه‌ ئێوه‌ گوێ ناگرن، چونكه‌ له‌ خوداوه‌ نین.)

48

جوله‌كه‌كان پێیان وت: (ئایا ئێمه‌ ڕاست ناڵێین كه‌ تۆ سامیره‌یی و ڕۆحی‌پیست هه‌یه‌؟)

49

عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (من رۆحی پیسم تێدا نییه‌، به‌ڵام ڕێزی باوكم ده‌گرم و ئێوه‌ش سووكایه‌تیم پێ ده‌كه‌ن.

50

داوای شكۆ بۆ خۆم ناكه‌م، به‌ڵام هه‌یه‌ بۆم داوا ده‌كات و حوكم ده‌دات.

51

ڕاستی ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر یه‌كێك وشه‌كانم بپارێزێت هه‌رگیز مردن نابینێت.)

52

جوله‌كه‌كان پێیان وت: (ئێستا زانیمان ڕۆحی‌پیست هه‌یه‌. ئیبراهیم و پێغه‌مبه‌ران مردن، كه‌چی تۆ ده‌ڵێی: "ئه‌گه‌ر یه‌كێك وشه‌كانم بپارێزێت هه‌رگیز تامی مردن ناكات."

53

ئایا تۆ له‌ ئیبراهیمی باوكمان گه‌وره‌تری كه‌ مرد؟ پێغه‌مبه‌رانیش مردن. خۆت به‌ چی داده‌نێیت؟)

54

عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (ئه‌گه‌ر خۆم شكۆدار بكه‌م، ئه‌وا شكۆیه‌كه‌م هیچ نییه‌. باوكمه‌ كه‌وا شكۆدارم ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ده‌ڵێن خودامانه‌،

55

كه‌ نایناسن. به‌ڵام من ده‌یناسم. ئه‌گه‌ر بڵێم نایناسم، وه‌ك ئێوه‌ ده‌بمه‌ درۆزن. به‌ڵام ده‌یناسم و وشه‌كه‌ی ده‌پارێزم.

56

ئیبراهیمی باوكتان دڵشاد بوو كه‌ ڕۆژی من ببینێت، جا بینی و دڵخۆش بوو.)

57

جوله‌كه‌ش پێیان وت: (تۆ جارێ په‌نجا ساڵ نیت و ئیبراهیمت بینیوه‌؟)

58

عیسا پێی فه‌رموون: (ڕاستی ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم، پێش ئه‌وه‌ی ئیبراهیم له‌دایك ببێت، من هه‌م.)

59

ئه‌وسا به‌ردیان هه‌ڵگرت تاكو به‌ردبارانی بكه‌ن، به‌ڵام عیسا خۆی شارده‌وه‌ و له‌ په‌رستگاكه‌ ده‌رچوو.

Kurdish Bible 1998
Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®