Bible Selection
|
|
|
|
Ahîda Nû
|
|
|
|
Mizgîniyê 1998
|
|
|
|
1 |
هه‌موو باجگر و گوناهباران لێی نزیك ده‌بوونه‌وه تاكو گوێی لێ بگرن. |
2 |
جا فه‌ریسی و مالمه‌كان بۆڵه‌بۆڵیان ده‌كرد: (ئه‌مه پێشوازی له گوناهباران ده‌كات و نانیان له‌گه‌ڵ ده‌خوات.) |
3 |
عیساش ئه‌م نموونه‌یه‌ی بۆ هێنانه‌وه: |
4 |
(كامه‌تان ئه‌گه‌ر سه‌د سه‌ر مه‌ڕی هه‌بێت و دانه‌یه‌كی لێ ونبێت، ئایا نه‌وه‌د و نۆیه‌كه له ده‌شت به‌جێ ناهێڵێت و به‌دوای ونبووه‌كه‌دا ناچێت تاكو ده‌یدۆزێته‌وه؟ |
5 |
كاتێ دۆزییه‌وه‌ش، به خۆشییه‌وه ده‌یخاته سه‌ر شانی و |
6 |
دێته‌وه ماڵ، هاوڕێ و دراوسێیه‌كان بانگ ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵم دڵشاد بن! مه‌ڕه ونبووه‌كه‌م دۆزییه‌وه." |
7 |
پێتان ده‌ڵێم، له ئاسمانیش شادی زیاتر ده‌بێت سه‌باره‌ت به گوناهبارێك تۆبه بكات له نه‌وه‌د و نۆ ڕاستودروست كه پێویستیان به تۆبه‌كردن نییه. |
8 |
یان چ ئافره‌تێك ده درهه‌می هه‌بێت و یه‌ك درهه‌می ونبكات، چرا هه‌ڵناكات و ماڵه‌كه گسك بدات و به وردی بگه‌ڕێت، تاكو ده‌یدۆزێته‌وه؟ |
9 |
كه دۆزییه‌وه، هاوڕێ و دراوسێیه‌كانی بانگ ده‌كات و ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵم دڵشادبن، ئه‌و درهه‌مه‌ی ونمكردبوو، دۆزیمه‌وه." |
10 |
پێتان ده‌ڵێم: به تۆبه‌كردنی گوناهبارێك، ئاوا له ئاماده‌گی فریشته‌كانی خودا ده‌بێته شادی.) |
11 |
ئینجا فه‌رمووی: (كابرایه‌ك دوو كوڕی هه‌بوو. |
12 |
بچووكه‌كه‌یان به باوكی وت: "باوكه، به‌شی خۆمم له میراته‌كه بده‌رێ." ئه‌ویش ماڵه‌كه‌ی بۆ دابه‌شكردن. |
13 |
دوای چه‌ند ڕۆژێك، كوڕه بچووكه‌كه هه‌موو شته‌كانی كۆكرده‌وه و به‌ره‌و وڵاتێكی دوور ڕۆیشت، له‌وێ ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕابواردن دانا. |
14 |
له‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌مووی خه‌رج كرد، گرانییه‌كی گه‌وره كه‌وته ناوچه‌كه، جا ده‌ستی به نه‌بوونی كرد. |
15 |
ئیتر چووه پاڵ هاوڵاتییه‌كی ناوچه‌كه، ئه‌ویش ناردییه كێڵگه‌كانی بۆ له‌وه‌ڕاندنی به‌راز. |
16 |
حه‌زی ده‌كرد به‌و خڕنووكه برسیێتی بشكێنێت كه به‌رازه‌كان ده‌یانخوارد و كه‌سیش نهیدهدایێ. |
17 |
ئینجا به هۆش خۆی هاته‌وه و وتی: "ئاخۆ چه‌ند كرێكاری باوكم نانیان له‌به‌ر ده‌مێنێته‌وه، منیش لێره وا له برسان ده‌مرم. |
18 |
هه‌ڵده‌ستم ده‌چمه‌وه لای باوكم، پێی ده‌ڵێم: باوكه، دژی ئاسمان و به‌رامبه‌ری تۆ گوناهم كرد. |
19 |
ئیتر شایانی ئه‌وه نیم به كوڕی تۆ بانگ بكرێم، بمكه كرێكارێكی خۆت." |
20 |
جا هه‌ڵستا و گه‌ڕایه‌وه لای باوكی، |
21 |
كوڕه‌ش پێی‌ووت: "باوكه، دژی ئاسمان و به‌رامبه‌ری تۆ گوناهم كرد، ئیتر شایانی ئه‌وه نیم به كوڕی تۆ بانگ بكرێم." |
22 |
به‌ڵام باوكه‌كه به خزمه‌تكارانی خۆی وت: "خێرا باشترین به‌رگ بهێنن و له‌به‌ری بكه‌ن، ئه‌نگوستیله‌یه‌ك بكه‌نه په‌نجه‌ی و پێڵاویش بۆ پێی. |
23 |
گوێره‌كه دابه‌ستییه‌كه‌ش بهێنن و سه‌ری ببڕن، با بخۆین و دڵخۆش بین. |
24 |
چونكه ئه‌م كوڕه‌م مردوو بوو و زیندووبۆته‌وه، ونببوو و دۆزراوه‌ته‌وه." جا ده‌ستیان پێكرد دڵخۆش ده‌بوون. |
25 |
كوڕه گه‌وره‌كه له كێڵگه بوو، كه ده‌هاته‌وه و له ماڵ نزیكبۆوه، گوێی له مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ڕكێ بوو. |
26 |
یه‌كێك له خزمه‌تكارانی بانگ‌كرد و پرسیاری كرد، ئه‌مه چییه. |
27 |
پێی‌ووت: "براكه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه، باوكیشت گوێره‌كه دابه‌ستییه‌كه‌ی سه‌ربڕی، چونكه به ساغی وه‌ریگرته‌وه." |
28 |
تووڕه بوو و نه‌یویست بچێته ژووره‌وه. ئیتر باوكی هاته ده‌ره‌وه و تكای لێ‌كرد. |
29 |
ئه‌ویش وه‌ڵامی باوكی دایه‌وه: "ئه‌وه‌تا ئه‌و هه‌موو ساڵه كۆیلایهتیت بۆ ده‌كه‌م و هه‌رگیز له فه‌رمانت ده‌رنه‌چووم، ته‌نانه‌ت كاریله‌یه‌كت نه‌دامێ تاكو له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانم پێی دڵخۆش بم. |
30 |
به‌ڵام كاتێ ئه‌م كوڕه‌ت هاته‌وه، ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌تی له‌گه‌ڵ داوێنپیسان لووشكرد، گوێره‌كه دابه‌ستییه‌كه‌ت بۆی سه‌ربڕی." |
31 |
ئه‌ویش پێی‌ووت: "كوڕم، تۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵ منی، هه‌رچیم هه‌یه هی تۆیه. |
32 |
به‌ڵام پێویسته دڵخۆش و شاد بین، چونكه ئه‌م برایه‌ت مردوو بوو زیندووبۆوه، ونببوو دۆزرایه‌وه.) |
Kurdish Bible 1998 |
Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc.® |